سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌هه‌ولێر ده‌بێت
  2019-02-10       659       
كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. ئه‌رشیف.

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک رایگه‌یاند؛ پارتی تا ئێستا پێداگرە لەسەر نەگەڕانەوە بۆ کەرکوک، تاوەکو دۆخەکەی ئاسایی دەکرێتەوە، بۆیە کۆبونەوەی ١٨ی مانگ لەھەولێر ئەنجام دەدرێت نەک لەکەرکوک و ھیوادارین ھەمو لایەک بەشداریی تێدا بکەن.

ئاوێنه‌: دیاری حسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک-گەرمیان، بە ماڵپەڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند"بڕیارە ١٨ی ئەم مانگە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات و تێیدا چەندین پرس گفتوگۆیان لەسەربکرێت و کۆبونەوەکەش لەھەولێر ئەنجام دەدرێت، نەک کەرکوک، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە ناگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، بۆیە ئێمە پێداگرین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان."

دیاری حسێن وتیشی"کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەن و چۆنیەتیی کارکردنی ئەنجومەنە و دانانی بەرنامەیەک بۆ ئایندە، بۆیە ھیوادارین ھەمو لایەنەکان بەشداریی تێدا بکەن، بۆیە کۆبونەوەکە گشتییە و تەنیا بۆ لیستی برایەتی نییە."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"گفتوگۆ ھەیە بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکوک و ھەرکاتێک بەرھەمی ھەبو ئەوکات ئێمەش دەگەڕێینەوە، بەڵام بەو شێوەیه‌ی ئێستا ناگەڕێینەوە."

جه‌ختیشی كرده‌وه‌"لە کۆبونەوەی ١٨ی مانگ پارێزگار دیاری ناکرێت و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە پارێزگار کەسێکی بێلایەن بێت تا ھەڵبژاردن دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێ کێشەکان چارە بکات."

زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×