ئیدارەی خۆسەر بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ مووچەی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ركرد
  2019-11-27       1030       

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ مووچەی کارمەندانی ئیدارەی خۆسەری بەڕێژەی %35 ده‌ركرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ئیدارەی خۆسەر، لەسەر داواکاریی لیژنەی ئابوری، لە عەین عیسا لە گرێ سپی کۆبووەوە و دوای رەزامەندی هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە، بڕیاریاندا مووچەی کارمەندانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بە رێژەی %35 بەرزبکرێتەوە.

بەپێی‌ بڕیارەکە، ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە خوار 80 هەزار لیرەی سورییەوه‌یه‌ موچەکانیان بەرێژەی %35 زیاد دەکرێت، ئەو کەسانەش کە موچەکانیان لە نێوان 80 بۆ 100 هەزار لیرەیە موچەکانیان %25 زیادەکرێت.

بەڵام ئەو کەسانەی موچەکانیان لە 101 هەزار لیرە زیاترە ئەوا موچەکانیان بە رێژەی %15 زیاد دەکریت، بڕیارەکەش لە یەکی ئەم مانگەوە چوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

موچەی بەشێکی زۆر لە موچەخۆرانی رۆژئاوا بەهۆی ئەو بارودۆخە سەربازی و داراییەی روبەروی بوەتەوە کەمترە لە 100 دۆلاری ئەمریکی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×