له‌چالاكییه‌كی هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فریندا دژ به كاروانێكی سوپای توركیا
له‌عه‌فرین سه‌ربازێكی توركیا كوژراو دوانی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌جێبه‌جێكردنی
چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژ به سه‌ربازانی توركیا‌و چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر
به‌و سوپایه له‌عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه رۆژی 8ی ئه‌م مانگه شهڕڤانهكانیان
چالاكییه‌كیان دژ به كاروانێكی سوپای توركیا كه له چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی
پێكهاتبون له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی "ئه‌شكانی رۆژئاوا"ی سه‌ر به ناحیه‌ی
جندرێس له‌عه‌فرین ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كه شه‌ڕو پێكدادان دروست بوه‌و
تێیدا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه‌و دوانی دیكه‌ش بریندار بون.