ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا رایگه‌یاند؛ هه‌وڵه‌كانی
خراپه‌كاران بۆ تێكدان و شێواندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق روبه‌ڕوی
شكست بۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی
ئێران"ئیرنا"، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئاهه‌نگی یادی چل ساڵه‌ی
شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا له ئیره‌ج مه‌سجدی له‌به‌غدا رایگه‌یاند؛ جێی ره‌زامه‌ندی
و شانازییه كه پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌رفراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
هه‌ردو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا خێرایی به‌خۆیه‌وه
بینیوه.
وتیشی"خۆشبه‌ختانه هه‌وڵی خراپه‌كان بۆ دروستكردنی
كێشه‌و تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ردو وڵات به‌ته‌واوی شكستی خواردوه‌و
ئێستاش په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌دۆخێكی نایاب و بێوێنه‌دایه."
مه‌سجدی به ئاماژه‌دان به سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردوی
چه‌ند وه‌فدێكی ئێرانی بۆ عێراق له‌وانه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
و هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك
كۆماری ئێران بۆ عێراق، جه‌ختی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی
عێراق و ئێران رو له په‌ره‌سه‌ندنن و بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو
وڵاتیش درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ن.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا، باڵیۆزی ئێران له‌عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر
و پشتیوانی ئێران بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرده‌وه‌و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ
هاوكاری و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه له‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا
نیشاندا.