یه‌كێك له‌و دوكانانه‌ی به‌وته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رانه‌ی لێوه‌رگیراوه. فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
ژماره‌یه‌ك دوكاندار له كه‌ركوك ئاشكرایده‌كه‌ن، چه‌ند چه‌كدارێك
به‌ناوی “هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه” به‌زۆره‌ملێ پاره و كارتی مۆبایلیان لێسه‌ندون،
بۆ ئه‌وه‌ش پۆلیسی شاره‌كه، دۆسیه‌كی به‌دواداچونی كردۆته‌وه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی
گه‌ڕه‌كی (كوردستان – فه‌یله‌ق) كه بۆ (كه‌ركوك
ناو) قسه‌یان كردوه، شه‌وانه چه‌كداری نه‌ناسراو كه هه‌ندێكیان ئۆتۆمبێلیان به
لۆگۆی هێزه ئه‌منییه جیاوازه‌كانه‌وه پێوه‌یه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان و سه‌رانه‌یان
لێوه‌رده‌گرن.
به‌رهه‌م حه‌سه‌ن قادر، دوكاندارێكی ئه‌و بازاڕه‌یه‌و به‌وته‌ی
خۆی شه‌وی رابردو، 9ی شوبات، روبه‌ڕوی روداوێكی هاوشێوه بۆته‌وه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی
وت “كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌و بو، چوار كه‌س هاتنه به‌رده‌م دوكانه‌كه‌م و سێی كه‌سیان
هاتنه ژوره‌وه، داوای خه‌ڵوزی نێرگه‌له‌یان كرد و یه‌كێكیان ده‌ستی بۆ ده‌خیله‌ی
پاره‌كه برد به‌ڵام من په‌لامارمدان و نه‌مهێشت."
وتیشی“ئه‌وكاته‌ی رێگریم كرد كه‌سێكی تریان به قۆناغه كڵاشینكۆف
كێشای به پشته سه‌رمدا و كه‌وتم، دواتر هه‌مو كارته‌كانی مۆبایلیان له دوكانه‌كه‌م
برد كه بایی 500 هه‌زار دینار بو”.
به‌وته‌ی ئه‌و دوكانداره، هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به چه‌كداره‌كان
بو، كه سه‌ربازی بوه له‌و جۆره‌ی به ئه‌دمیراڵ ناسراوه، شه‌وانی پێشتر له به‌رده‌م
دوكانه‌كه‌یاندا ده‌ستڕێژی گولـله‌ی به ئاسماندا كردوه و رۆیشتوه.
دوكاندارانی ئه‌و بازاڕه، له بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه سكاڵای
یاساییان تۆماركردوه، به‌وپێیه‌ی وه‌كو ئه‌وان باسیانكرد بۆ (كه‌ركوك ناو)، تائێستا
زیاتر له 10 كه‌س روبه‌روی هه‌مان روداو بۆته‌وه.
نه‌جیبه محه‌مه‌د ئه‌مین، دوكاندار و هاوڕێی به‌رهه‌م حه‌سه‌ن،
ته‌ئیكدی له‌و روداوه كرده‌وه به سه‌ر هاوپیشه‌كه‌یدا هاتوه و وتی “كاتێك گوێم
له ده‌نگه ده‌نگ بو هاتمه ده‌ره‌وه و بینیم ئۆتۆمبێله‌كه به خێرایی رۆیشت، بینم
به‌رهه‌م له دوكانه‌كه‌یدا كه‌وتبوه سه‌ر زه‌وی”.
عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی پۆلیسی
كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌و هاوڵاتییانه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بنكه‌ی پۆلیسی
عه‌ره‌فه سكاڵایان تۆماركردوه و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه و هێزه‌كانمان
چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌وه”.
وتیشی“هەر كەسێك بێت و سەر بە هەر لایەنێك بێت نابێت دەستدرێژی
بكاتە سەر هاوڵاتیان، بۆیه لە رێگای یاساوە دەبێت بەسزای خۆی بگات”، وته‌بێژی پۆلیس
داوایكرد له حاڵه‌تی ئه‌و روداوانه‌دا ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه
بكرێت تا جۆر و زانیاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان به بازگه‌كان بدرێت.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی
لیوای61ی سه‌ر به فرقه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدایه
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆیی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو ئه‌و ئه‌ره‌یان
له دژه‌تیرۆری عیراقه‌وه وه‌رگرت.
غازی محه‌مه‌د، خاوه‌نی ماركێتێكه له گه‌ڕه‌كی كوردستان
– فه‌یله‌قی كه‌ركوك، ده‌ڵێت تائێستا سێ جار به‌ناوی “هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه” چونه‌ته
سه‌ر دوكانه‌كه‌ی، هه‌رجاره و بایی بڕه پاره‌یه‌ك خه‌ڵوز و تامی نێرگه‌له‌یان بردوه.
وتیشی“دوێنێ شه‌و خۆم له دوكان نه‌بوم كاتێك هاتون، كوڕێكم
له‌وێ بوه و داوای كارتی مۆبایلیان كردوه، به‌ڵام پێیوتون كارتمان نیه و له رۆیشتنیاندا
ئه‌و كه‌سانه كێسێك بیبسی-یان بردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره بده‌ن”.
غازی به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌و كه‌سانه هه‌مویان جلوبه‌رگی
سه‌ربازییان له به‌ردایه، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان پێیه”، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه دوای
تۆماركردنی سكاڵا هێزه ئه‌منییه‌كان تۆماری كامێراكانی چاودێرییان بردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
له یه‌ك ساڵی رابردودا، چه‌ندین روداوی ئه‌منی جیاواز له
كه‌ركوك تۆماركراون، سه‌رباری هه‌بونی چه‌ندین هێزی جیاوازی ئه‌منی و سه‌ربازی له
سنوره‌كه‌دا.
عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیس وتی “هه‌ر هاوڵاتییه‌ك
دوچاری هه‌ر كێشه‌یه‌ك بو پێویسته په‌یوه‌ندی بكات به ژوری چالاكییه هاوبه‌شه‌كانه‌وه
تا به‌زوترین كات مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بگه‌نه شوێنی روداوه‌كه”.