سه‌عدی پیره‌: پێش 18ی مانگ رێككه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزاده‌كرێت
  2019-02-10       1035       

به‌پێی قسه‌ی سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌شنوسی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌و پێش 18ی مانگ ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو 5ی شوباتی 2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی بڕیاریاندا لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان ده‌ست به‌ نوسینی پرۆژه‌كه‌ بكات.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریش درا كه‌ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند؛ پێش ١٨ی ئەم مانگە ھەردو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە بۆ ئیمزاکردنی رەشنوسی رێککەوتنەکە.

سه‌عدی پیره‌ رێككه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگ ناوبردوه‌و هه‌روه‌ها به‌ گه‌ره‌نتیكار بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی وه‌سفی كردوه‌.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×