ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، عوسمان بانیمارانی رایدەگەیەنێت تۆزێك لێكتێگەیشتن لەنێوان پارتی‌و یەكێتی دروستبوە، پێشی وایە دروستبونی ئەو لێكتێگەیشتنانە پەیوەندی بە نەرمی نواندنی حزبەكەیەوە دروستبوە‌و بۆ دەربازبون لەم قۆناغەی دەگێرێتەوە.
ئاوێنە: عوسمان بانیمارانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "ئه‌وه‌ی پارتی زۆری پێ قورس بێت یه‌كێتی "مرونه‌تی- نه‌رمی" ده‌بێت، بۆ نمونه له بابه‌تی به‌غداد و كه‌ركوك یه‌كێتی داوای ده‌كرد هه‌مووی بكرێته یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ڕێكه‌وتنی سیاسی بكرێت له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی-دا، نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی یه‌كێتی-ش ته‌نها له‌بابه‌تی كاته، بۆ پێش یا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت".
راشیدەگەیەنێت ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پرسی دیاریكردنی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و پرس ئه‌وه‌ی دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك پێش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم یا دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به ده‌نگدانی زۆرینه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه پێش 18.2.2019.
لەبارەی دروستكردنی متمانە لەنێوان یەكێتی‌و پارتی ئەو وتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی زۆر باشه بۆ كورد و داهاتوو به‌ڵام من پێم باشه دوو خاڵی تری بۆ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی-ش ئاسایی بكه‌نه‌وه، قایمقامی "مه‌ركه‌زی" ناوه‌ندی سلێمانی بدرێت به‌پارتی وه قایمقامی مه‌ركه‌زی هه‌ولێر-ش بدرێت به یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌ك له‌كوردستان دروست بێت ئه‌مه له‌گه‌رمیان و زاخۆ-ش بكرێت تا چیتر پارتیه‌كان له‌سلێمانی خۆیان به بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌منیه‌ت نه‌زانن وه یه‌كێتیه‌كانیش له‌هه‌ولێر و دهۆك خۆیان به بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئه‌منیه‌ت نه‌زانن و حكومه‌ته‌كه به‌وشێوه‌یه تێكه‌ڵاو بكرێته‌وه".