بەتۆمەتی هەرەشەی ئابروبردنی كچان‌و ژنان گەنجێك دەستگیر دەكرێت
  2019-02-11       814       

لەشاری هەولێر بە تۆمەتی هەرەشەی ئابروبردنی كچان‌و ژنان گەنجێك دەستگیر دەكرێت، جێگری بەرێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئاری رەفیق رایدەگەیەنێت گەنجەكە لەلایەن تیمێكی بەرێوەبەرایەتیەكەیان دەستگیركراوە.


ئاوێنە: ئاری رەفیق، جێگری بەرێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان – هەولێر لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەستگیركردنی گەنجێكی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە هەرەشەكردن لەژنان‌و كچان بەوەی ئابرویان دەبات، دەشڵێت "لەشاری هەولێر دوای دارشتنی پلانێك توانرا گەنجیك دەستگیر بكرێت كە لەرێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەرەشەی ئابروبەرانەی لە كچان‌و ژنان كردوە".


باس لەوەش دەكات تۆمەتبارەكە كاتێك دێت بۆ بینینی یەكێك لەو كچانەی ماوەی چەند رۆژێكە بێزاری كردوە، لەلایەن تیمێكیانەوە دەستگیر دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×