گەرمیان: دو کرێکار گیان لەدەست دەدات
  2019-02-11       597       

لەپرۆژەی گوندی لانستی لەقەزای کەلار دوکرێکار خەڵکی ڕۆژئاوا گیانیان لەدەست دا کەبەمەبەستی کارکردن هاتبونە گەرمیان پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات"گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت ".



ئاوێنە،ئەیاد محمد لەڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) ئاگادارکراینەوەلەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانستی کەپرۆژەیەکی نوێیە لەقەزای کەلار، پشت زانکۆی گەرمیان دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلارو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت".


ئەوەشیان ئاشکراکردوە:" ئەو دوکرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی (سوریان)بەمەبەستی کارکردن ڕویان لەسنووری گەرمیان کردووە لەئێستادا بەمەبەستی بشکنین تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان.


بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە ئەو دوکەسەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتوی کەمپی باریکەن و هەردوکیان ئامۆزای یەکترن.

 

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×