ناوی "ئالان كوردی" بە زیندویی دەهێڵرێتەوە
  2019-02-11       1123       

بەمەبەستی بەزیندویی هێشتنەوەی ناوی "ئالان كوردی" رێكخراوی هاوكاری چاوی دەریا كە كاری رزگاركردنی ئەو كۆچبەرانەیە كە لەرێگەی چونیان بۆ ئەوروپا دەكەونە ناو ئاوی دەریای سپی ناوی كەشتییەكی بەناوی ئالان كوردیەوە ناو دەنێت.

ئاوێنە: رێكخراوی هاوكاری چاوی دەریا كە بارەگای سەرەكی لەشاری ریگینسبۆگە لە ئەڵمانیا، ناوی كەشتییەكی لە "پرۆفیسۆر ئالبرێخت ئینك" وە دەگۆرێت بۆ ناوی "ئالان كوردی" كە لەساڵی 2015 لەرێگەی چونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا خنكا‌و لەو رێكەوتەوە وەك سیمبولی قوربانییەكانی رێگای كۆچ دیاریكراوە.

عەبدوڵا كوردی باوكی ئالان كوردی، ناونانی كەشتییەك بەناوی كورەكەیەوە كە كاری رزگاركردنی ئەو كەسانەیە كەوتونەتە نێو ئاوی دەریاكان بە مایەی دڵخۆشی دەزانێت.

 

ئالان کوردی

تەمی 3 ساڵ بو

خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بو خانەوادەكەی بەنیاز بو بگەنە كەنەدا

لەدەریای ناوەراست خنكا

رۆژنامەنوس نیلوفەر دەمیر وێنەكەی بەجیهاندا بڵاوكردەوە

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×