توركمانەكان پشتیوانی لەگەرانەوەی پێشمەرگە دەكەن بۆ كەركوك
  2019-02-11       971       

 

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارتی دیموركاتی كوردستان سەردانی لایەنەكانی توركمان دەكات، سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانیش رایدەگەیەنێت توركمانەكان پشتیوانی لەگەرانەوەی پێشمەرگە دەكەن بۆ كەركوك.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مونا قەهوەچی، سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی ئامانجی سەردانی شاندەكەی پارتی بۆ لای لایەنە توركمانییەكان ئاشكرا كردو رایگەیاند توركمانەكان بەشداریی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە پێویستیشی دەزانێت رەچاوی بەركەوتەی نەتەوەییان بكرێت‌و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزرێت.


راشیدەگەیەنێت توركمانەكانی هەرێمی كوردستان رۆڵی باشیان هەبوە لەپرسە نیشتمانییەكان‌و هەربۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی لەگەرانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك‌و ناوچە دابرێنراوەكان دەكەن، پێشی وایە ئەگەر پێشمەرگە نەگەرێتەوە پێكهاتە جیاوازەكانی شاری كەركوك پارێزراو نابن.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×