پێشمەرگە لە دو سەنگەری نێوان کفری و دوزخورماتو جێگیربو
  2019-02-11       2260       

هێزەکانی پێشمەرگە لە دو سەنگەری نێوان قەزای کفری و قەزای دوزخورماتو جێگیر بون فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات "بۆ پاراستنی ناوچکەیە لەچەکدارانی داعش و جمو جوڵەکانیان".


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: حاجی عوسمان فەرماندەی لیوای 136 هێزی پێشمەرگە بەئاوێنەی ڕاگەیاند بەیانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە ڕۆشتونەتە ئەو ڕەبایانەو ئێستە پێشمەرگەی تێدایە، وتیشی" لیژنەی هاوبەشمان لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەگەڕێن تاکو بزانن بۆشای نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزی عێراق لەکوێ دایە هەتاوەکو هێزی هاوبەشیان بۆدروست بکەن بۆڕێگەگرتن لەچەتەی داعش و جموجوڵیان".


فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاشکراشیکرد ئێستا هێزی پێشمەرگە لەتەنیشت پردی قۆری چاییە پردەکەی قۆری چای جەیشی عێراقی تێدایە ئەم دیوی پێشمەرگەی تێدایە".


پێشتر ئاوێنە بڵاوکردوە کە هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو عێراق کۆبونەوەیان ئەنجام داوە بۆ دروستکردنی هێزی هاوبەش بۆناوچە جێناکۆکەکان و لیژنەیان پێک هێناوە بەڵام لیژنەکان بەشێوەیەکی چالاک دەستیان بەئیش نەکردوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×