2019-12-01   2621     
مه‌لا به‌ختيار، لێپسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى نيشتيمانى كوردستان ڕايگه‌ياند، كێشه‌ى كورد له په‌كه‌كه جياناكرێته‌وه، هەتا ئەو کاتەی کە دەوڵەتی تورکیا خۆی کێشەی کورد چارەسەر نەکات.
ئاوێنه: له باكورى كوردستان كێشه‌ى كورد له په‌كه‌كه جياناكرێته‌وه هه‌روه‌ها كێشه‌ى په‌كه‌كه‌ش له كوردجيا ناكرێته‌وه، خه‌باتى ڕزگارى په‌كه‌كه له باكور له‌كێشه‌ى كورد جياناكرێته‌وه، لەبەر ئەوەی کە پەکەکە تاکە هێزە لە باکووری کوردستان کە لە خەباتێکی شۆڕشگێڕانەیە،هەتا ئەو کاتەی کە دەوڵەتی تورکیا خۆی کێشەی کورد چارەسەر نەکات نا‌توانیت هیچ جۆرە سیاسەتێکی تورکیا دوور بخەیتەوە لەکورد و لە کێشەی کورد، له‌كاتى كوده‌تاكه‌ى توركيا، په‌يامێكم بۆ په‌كه‌كه نارد، وتم، يه‌كلايه‌نه شه‌ڕ ڕابگرن، ڕایبگەیێنن کە ئەوەتە ئەو سوپایە کە شەڕی کورد ئەکا هەمان سوپا خەریک بوو خۆیشتان لەناو ببات.
مه‌لا به‌ختيار وتيشى: ئەم حکوومەتە بمێنێت زۆر پێویستی بە هەرێمی کوردستانە و دەستکاریی لە پشکی دەستووری کورد ناکات، هەر حکوومەتێکی دیکە بێت پێنج ساڵ پێویستی بە ئارامی لە عێراق هەیە تا خۆی ئەگرێت ئەویش نایەوێت کورد لەخۆی دوور بخاتەوە لەبەر ئەوەی دەستکاریی پشکی ئێمە لە دەستوور ناکەن.