ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-02-11       583       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات چەند رۆژێك پێش ئێستا لەقەزای چەمچەماڵ برێك پارە‌و دەمانچەیەكیان لەمالێك دزی بو.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی دو كەس بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " پاش گه‌‌ڕان و پشكنین هێزه‌كانی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تباربون به‌ دزیكردن له‌ ماڵێك، تۆمه‌تباره‌كان چه‌ن رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌‌مانچه‌یه‌ك و برێك پاره‌‌ یان له‌ ماڵێك دزیوه ".


ئاشكراشیدەكات بەبریاری دادوەر‌و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركراون‌و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×