ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی: یەكدەنگ دەبین بۆ داكۆكی لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم
  2019-12-01       763       

ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن كە یەكدەنگ دەبن بۆ داكۆكیكردن لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەدور لە هەمو ململانێیەكی سیاسی و ئابوری نێوان هەولێرو بەغدا.

ئاوێنە: ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، كە ژمارەیان چوار پەرلەمانتارە، ئەمرۆ یەکشەممە، بەمەبەستی دانانی ستراتیژێک بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ رەشنوسی یاسای بودجە کۆبونەوە.

چوار ئەندامە كوردەكەی لیژنەی دارایی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاندوە"وەک ساڵی رابردو یەکدەنگ و یەکدەست داکۆکی لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و موچە بەدوردەگرن لە هەمو ململانێیەکی سیاسیی و ئابوری نێوان هەولێرو بەغدا."

بەپێی بەیاننامەكە هەر چوار ئەندامەكە "کۆکبون لەسەر ئەوەی پێکەوەو بەیەکگرتویی داکۆکی لە موچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێم بکەن و بەدوری بگرن لە هەمو جۆرە ململانێیەکی سیاسیی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×