بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی ئەو ژنە بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن باندەکەوە دەستبەسەرکرابو، راشیدەگەیەنێت ئاشكرابونی بانده‌كه به‌هۆی دیارنه‌مانی ئافره‌تێكه‌وه بو له‌شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن بنكه‌كانی سه‌رچنارو پیره‌مه‌گرون‌و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه به‌دواداچون‌و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ئه‌نجامدرا، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس توانیان رۆژی 2019/2/10 ئافره‌ته‌كه له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌باخێكدا بدۆزنه‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ركرابو.
ئاوێنە: ئه‌مرۆ 2019/2/11، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سیی راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان‌و بازرگانییكردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان، وتیشی "، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه له‌و باخه‌دا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، دوای پشكنینی باخه‌كه توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی نیو كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا. هه‌روه‌ها خاوه‌نی باخه‌كه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه تونرا له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌ویش ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری دیكه‌دا".
باندێكی پێنج كه‌سیی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان‌و بازرگانییکردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران
ئه‌مرۆ 2019/2/11، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سیی راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان‌و بازرگانییكردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتی، ئاشكرابونی بانده‌كه به‌هۆی دیارنه‌مانی ئافره‌تێكه‌وه بو له‌شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن بنكه‌كانی سه‌رچنارو پیره‌مه‌گرون‌و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه به‌دواداچون‌و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ئه‌نجامدرا، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس توانیان رۆژی 2019/2/10 ئافره‌ته‌كه له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌باخێكدا بدۆزنه‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ركرابو.
وتیشی، ئه‌و ئافره‌ته هاورێی یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بوه، دوای ئه‌وه‌ی كه چونه‌ته باخه‌كه دواتر رێگه‌یان نه‌داوه بێته ده‌ره‌وه، چونكه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرایان نه‌كات.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه له‌و باخه‌دا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، دوای پشكنینی باخه‌كه توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی نیو كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا. هه‌روه‌ها خاوه‌نی باخه‌كه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه تونرا له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌ویش ده‌ستگیربكرێت‌و له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌یدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری دیكه‌دا.
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌ندن به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و 393 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه كه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ت‌و چالاكییه‌كانی شه‌وانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران‌و كه‌سانی له‌یاسا ده‌رچو، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا توانرا 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و دروستكردنی شه‌ڕو پشێوی، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێیانبووه‌و له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بریاری دادوه‌ر به‌ندن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه له‌چه‌ند چالاكییه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چوار پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا (سێ ده‌مانچه‌و یه‌ك كڵاشینكۆف)و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 200 په‌رده‌و له‌زگه‌ی ره‌شی جامی ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان