مەزڵوم كۆبانی رێككەوتنێكی نوێی نێوان هەسەدەو روسیا ئاشكرادەكات
  2019-12-01       1039       

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، ئاشكرایكرد، لەگەڵ روسیا رێككەوتون بۆ ئەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە شارۆچكەكانی عامودا، تەلتەمر و عەین عیسا-ی رۆژئاوای كوردستان جێگیربكرێن.

ئاوێنە: مەزڵوم كۆبانی، لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێشوازیان كردوە لە ئەلكساندەر چایكۆ، فەرماندەی هێزەكانی روسیا لەسوریا و كۆبونەوەیەكی تەواو بەرهەمداریان ئەنجامداوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە، وتوشیەتی، لەكۆبونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر جێگیكردنی هێزەكانی روسیا لە هەریەكە لە شارۆچكەكانی عامودا، تەلتەمر و عەین عیسا، ئەوەش لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە.

مەزڵوم كۆبانی ئاماژەی بەوەشداوە كە چاوەڕێی هەوڵی زیاتری هاوبەش دەكەن لەپێناو بەرژەوەندی هەردولادا.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×