''ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە''
  2019-12-02       2973       
سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت ''ئەو وڵاتە بە زووترین کات سزای سەر تورکیا دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە چوونکە هێرشی کردۆتە سەر باکووری سووریا''.

ئاوێنه‌: هرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە مانگی ئەکتەوبری 2019 دەستی پێکرد و ناڕەزایی و تانەی زۆری کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا. هەڵبەت ئەو دوو دامەزراوە یاسادانەرەی ئەمریکا کۆمەڵێک پێشنیازی دیکەی سزادانی تورکیاشیان پێشتر ئامادە کردبوو ئەوەش بە هۆی کڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕووسی لەلایەن تورکیاوە.

کۆنگرێسی ئەمریکا لە مانگی نۆڤێمبێردا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایه‌کی بۆ سزادانی تورکیا پەسەند کرد ئەوەش بە هۆی هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا. بەڵام پڕۆژەکە تا ئەم کاتەش لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نەخراوەتە دەنگدانەوە.

جێم ڕیش سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە گۆڤاری دیفنس نیوزی وتووە پڕۆژەیاسای سزادانی تورکیا بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و هۆکارەکەشی هێرش کردنی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریایە.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا پێشتریش بەهۆی کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس 400 لە ڕووسیا، لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف 35 دوور خرابوویەوە. ئێستاش ئەم سیاسەتوانە ئەمریکییە دەڵێت سزاکانی تورکیاش بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×