له‌ رۆژئاوای کوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک رویدا
  2019-12-02       475       
لە گەرەکی خوێرانی باشووری شاری حەسەکە ماتۆرسکیلێک تەقیەوە و دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون.

ئاوێنه‌: هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی هەرێمی جزیر لەبارەی تەقینەوەیەکی دوێنێ ئێوارە لە نزیک فولکەی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە ڕاگەیەنراوێکی لەسەر فەیسبوک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاشکرا کرا، لە تەقینەوەکەدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە نزیک فولکەی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە ماتۆرسکیلێک بە کاروانێکی هیزە ئەمنیەکانەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هیزە ئەمنیەکان بریندار بوون."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×