2019-12-02   1028     
وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''پڕۆژه‌ی چاكسازیی ئاماده‌یه و له زووترین كات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی''.
ئاوێنه: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ''پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیریان بۆ چاكسازی ئاماده كردووه و به زووترین كات ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت و له ساڵی 2020 وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له پڕۆژه‌كه‌دا گرنگی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دراوه''.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وتیشی: ''له‌ئێستادا هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتوون و هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام ده‌بن له ئاماكارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێری گشتی''.