بانکێکی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دروست دەکرێت
  2019-12-02       816       

 پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە رایگەیاند: ''یەکێک لە پێداوستییە گرنگەکانی پەیوەندی و ئاڵوگۆری بازرگانیی نێوان هەردولا پێکهێنانی بانکێکی هاوبەشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، ئەوەش بەپێی یاسای وەبەرهێنان''.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) رایگه‌یاندوه‌ کۆمپانیا ئێرانییەکان کار لەسەر کردنەوەی ژمارەیەک نوسینگە لە هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەش بە سود وەرگرتن لە یاسای وەبەرهێنان کە دەبەخشرێن لە بەشێکی باج و گومرگەکانیان، بەتایبەتی بۆ ئەو پڕۆژانەی پەیوەندییان بە وەبەرهێنان و بوژانەوەی باری ئابوریی کوردستانەوە هەیە.

 پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە،  لە پەراوێزی کۆبونەوەی هاوبەشی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق،   ئاماژەی بەوەکرد؛ سنوری هاوبەشی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و هەردو پارێزگای کرماشان و کوردستان دەرفەتێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان  و ئاڵوگۆری بازرگانیی.

ئەمڕۆ و سبەینێ کۆبونەوەیەکی هاوبەشی بازرگانیی لەنێوان بازرگانانی عێراق و ئێران لە هۆتێل پارسیان ئازادی لە تاران بەڕێوەدەچێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە بواری خۆراک و چۆنیەتی دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×