كەسێك بە پێناسی باری شارستانی و مۆری فسفۆڕی ساختەوە دەستگیركرا
  2019-12-02       1616       


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە پێناسی باری شارستانی بە مۆر و فسفۆڕی ساختەوە بۆ ئەو کەسانە درووستکردووە کە لە خواروی عێراقیەوە چوونە سلێمانی.

ئاوێنه‌: پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب كە هەڵدەستێت بە دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە بۆ ئەو كەسانەی كە لە خواروی عیراقەوە ڕوو دەكەنە شارەكانی هەرێمی كوردستان ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پێناسێكی بەتاڵ و مۆری فسفۆڕی".

ئەوەش ئاشکراکراوە " لەئێستادا تۆمەتبار (غ ، ع ، ع ) لەدایكبوی 1991 بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 302 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×