ئەندامێكی لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند له ئه‌مڕۆوه یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌چێته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌بێت به‌غدا تا دو هه‌فته‌ی دیكه یه‌كه‌م
وه‌جبه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌وجۆره‌ی له بودجه‌دا جێگیراكراوه، ره‌وانه
بكات.
ئاوێنه: شیروان میرزا، ئەندامی فراكسۆنی یەكێتی لە لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عیراق بە میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند؛ یاسای بودجەی 2019ی عیراق كە ئەمڕۆ
لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوكراوەتەوە، یەكسەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی زانیارییەكانیشمان
لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بودجە دەركراوە.
لەبارەی رەوانەكردنی
موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، رایگەیاند؛ لەبەرئەوەی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە،
دەبێت تا دو هەفتەی دیكە یەكەم وەجبەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەیاسای بودجەدا
جێگیركراوە رەوانەی هەرێم بكرێت.
وه‌زاره‌تی دادای عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراق له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی
عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هەر بەپێی ئەو
بەیاننامەیەی وەزارەتی داد، دوای بڵاوبونەوەی وەردەكاری و بەندەكانی یاسای بودجە لە
رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.