10 هاوڵاتی مەدەنی لەئەنجامی بۆردومانی توركیا بۆ سەر "تەلڕەفعەت" شەهیدبون
  2019-12-02       1516       

لەئەنجامی بۆردومانی ناحیەی تەلڕەفعەت لە كانتۆنی شەهبا لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیاو میلیشیاكانی هاوپەیمانی ئەو سوپایە، 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون كە زۆربەیان مندڵن و هەروەها لانیكەم 9 هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، سوپای توركیاو میلیشیاكانی ئەو سوپایە، دەستیان كردوە بە تۆپبارانكردنی چڕی ناحیەی تەلڕەفعەت لە كانتۆنی شەهبا لە رۆژئاوای كوردستان.
بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، لەئەنجامی بۆردومانەكە 9 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون كە زۆربەیان منداڵن.

هەروەها بەهۆی بۆردومانەكەوە لانیكەم 10 هاوڵاتی دیكە برینداربون كە یەكێك لەوانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوەو بەشێك لە بریندارەكانی دیكەش برینەكانیان سەختە.

بەپێی زانیارییەكان هێشتا بۆردومانكردنی ئەو ناحیەیە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە بەردەوامی هەیە. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×