2019-12-04   759     
لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسایه‌ک ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی كڕینی سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400 سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین''.
ئاوێنه: له حاڵه‌ته‌تێكیشدا لیژنه‌كه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه یاسه‌كه بدات، ئه‌وكاته پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه تێده‌په‌ڕێنرێت.
له پرۆژه یاساكه‌دا داواكراوه به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400 رووسی، به‌گوێره‌ی یاسای (جاستا) توركیا سزا بدرێت. هه‌روها سنووریش بۆ فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی به توركیا دابنرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر واشنتن به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه چه‌كداره‌كانی له سووریا، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سزای به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندبوو. كه له 9/10/2019 به پاساوی درووست كردنی ناوچه‌ی ئارام و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد.