ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆپته‌رێكی سه‌ربازی توركیا
له‌ئه‌سته‌نبوڵ كه‌وته خواره‌وه و چوار سه‌رنشینی كۆپته‌ره‌كه كه كارمه‌ندی سه‌ربازین
گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و
كۆپته‌ره سه‌ربازییه ویستویه‌تی به ناچاری له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له
ناوچه‌ی ته‌شكمه كوی له ئه‌سته‌نبوڵ بنیشێته‌وه به‌ڵام كه‌وتۆته خواره‌وه به‌ڵام
هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
به‌پێی قسه‌ی والی ئه‌سته‌نبوڵ، عه‌لی یه‌رلی كایا، له روداوه‌كه‌دا چوار
سه‌رنشینی سه‌ربازیی كۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه دوكه‌ڵ له شوێنه‌كه به‌رزبۆته‌وه‌و
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و فریاكه‌وتن گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه.
وێنه‌ی كۆپته‌ره‌كه به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی:
ڤیدیۆی ناوچه‌كه دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه: