2019-12-04   1030     
ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرسی كورد و سووریای تاوتوێ كردووه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا له لێدوانێكدا ئاماژەی بە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە مەسەلەی کورد و سووریا کرد و وتی: ''رێز له هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌گرین و ئاگربه‌ست به شێوه‌یه‌كی باش له سووریا به‌رده‌وامه''.
سه‌باره‌ت به یه‌كێتی ئه‌وروپاش، وتی: ''هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگمان هه‌بێت''.
ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ له له‌نده‌ن، تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆ بووه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، دیداره‌كه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان "زۆر به‌رهه‌مدار" بووه، به بێ ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كارییه‌كانی بكات.
دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی لووتكه‌ی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تڵه‌سی له له‌نده‌ن ده‌ستی به كار كرد.