حەسەن رۆحانی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت ئاماده‌ین گفتوگۆ بکەین
  2019-12-04       1274       

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت ئاماده‌ی گفتوگۆین.

ئاوێنه‌: حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران، وتی له‌ بارێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئاماده‌ بێت به‌ لابردنی سزاكان له‌سه‌ر ئێران، ئه‌وا ئێمه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنین له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناو رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی.

ساڵی (٢٠١٨) سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و رێككه‌وتنه‌شی به‌ خراپترین رێككه‌وتن له‌ مێژودی ئه‌مریكادا ناوبرد.

هه‌روه‌ها له‌و ساڵه‌ به‌دواوه‌ ئه‌مریكا چه‌ندین سزای توندی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئێران روبه‌روی زیانێكی زۆری ئابوری بوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ له‌ بارێكی خراپدایه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×