خانەقین: داعش پێشمەرگەیەکی شه‌هید کردو پێنج پێشمەرگەشی بریندار کرد
  2019-12-04       1017       

داعش هێرشیكردە سەر لیوای سێی پێشمەرگە لەگوندی دەکەی سەرچەم لەسنوری خانەقین، لە ئەنجامیشدا پێشمەرگەیەک شه‌هیدبوه‌ و پێنجی دیكەش برینداربون.

ئاوێنه‌: خالید دارا ،بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەخانەقین ڕەگەیاند، ''ئەمشەو چوارشەممە رێكخراوی چەكداری داعش بەهاوەن هێرشیکردوەتە سەر لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لەگوندی دەکەی سەرچەم سەر بەقەزای خانەقین، لەئەنجامیدا پیشمەرگەیەک شەهید  دەبیت و پێجی دیکەش بریندارە''.

ئاماژەی بەوەشكرد ''دوێنی شەو داعش هێرشی کردوەتە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەرامین نزیک گوندی دەکەی  سەرچەم، لەئەنجامی ئەو هێرشەشدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە''.

بەگوێرەی وتەكانی خالید دارا، پێكدادن و روبەڕوبونەوە تا ئێستاش لەنێوان ئەو چەكدارانەی داعش و پێشمەرگەدا بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×