2019-12-05   734     
له‌كۆبوونه‌وه‌که‌دا له پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی هاریكاری ئابووریی كرایه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ناوچه‌كه‌دا.
ئاوێنه: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كۆبوونه‌وه و ''كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ئێران له ناوچه‌كه''یان تاوتوێ كرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئورتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پۆمپیۆ و ناتانیاهو كه له شاری لیزبۆن پایته‌ختی پورتوگال بەڕێوەچوو، بڵاوكرده‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كراوه‌ته‌وه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و رایگه‌یاند ''له كاتێكدا وه‌زیر پۆمپیۆ و سه‌رۆكوه‌زیران ناتانیاهو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیریان له‌باره‌ی كاریگه‌ریه زیانبه‌خشه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ئه‌نجامدا، هاوكات تاوتوێی گرنگیی ئاسایشی ئیسرائیل و هاریكاری ئابوورییان كرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ناوچه‌كه‌دا''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاماژه به‌وه كرا كه له یه‌كه‌م قۆناغدا ئه‌و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه له له‌نده‌ن سازده‌كرا كه لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆی تیایدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زوو به‌ریتانیای جێهێشت، كۆبوونه‌وه‌كه گواسترایه‌وه بۆ شاری لیزبۆن.