لەئێستادا بازرگانان و ھاوردەکارانی کەلوپەل لەوڵاتانی ئەوروپاوە
خۆشحاڵن بە بڕیاری یەکخستنی گومرگ لەتەواوی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ژوری بازرگانی
سلێمانیش زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.
ئاوێنە، زریان محەمەد: دکتۆر سەلام عەبدوڵا، وتەبێژی ژوری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاوێنەی وت"ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
زۆر دەمێکە لەھەوڵدایە بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێم و شارەکانی خواروی
عێراق کە زیانی زۆری بە بازرگانان لەھەرێم گەیاندبو."
وتیشی" لەئێستادا بڕیاردراوە کە لە ٢/١٧ ھەمو دەروازەکان
بەیاسای گومرگی عێراقی کاربکەن و لایەنی ھەرێمیش لەدەروازەکان بەو بڕیارە کاربکات بەمەش
حکومەتی عێراق خاڵە گومرگیەکانی نێوان ھەرێم و شارەکانی خواروی عێراق لا دەبات."
خاڵه گومركییهكانی نێوان ههرێم و پارێزگاكانی دیكهی عێراق له ئهیلولی 2018 كرانهوه و بههۆی دانانی باج لهسهر چهندین شمهك، ناڕهزایی لێكهوتهوه و نرخی بهشێك له پێداویستیهكانی خهڵك بهرزبۆوه.
لوقمان عومەر، ھاوردەکاری کاڵا لەوڵاتانی ئەوروپاوە بەئاوێنەی
وت"یەکخستنی گومرگ لە تەواوی سنورەکانی عێراق و لابردنی خاڵە گومرگییەکانی خواروی
عێراق سودی زۆرە بۆ ئێمەو ھاوڵاتیان."
وتیشی" ئێمە کە بارێکمان دەھێنا لە ھەرێم گومرگێکیان
لێدەستاندین، پاشان کە دەمانبرد بۆ خواروی عێراق گومرگێکی ترمان دەدا بەمەش نرخی کاڵا
لەسەر ھاوڵاتیان گران دەبو بۆیە لە ئێستادا جێگەی دڵخۆشیە بۆ ئێمە."
وتە بێژەکەی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا بەمەش
جوڵەی بازرگانی لەنێوان ھەرێم و شارەکانی خواروی عێراق باشتردەبێت.