شێركۆ جەودەت: حكومەتی هەرێم هەشت موچەی تەواو و ٣٤ موچەی پاشەكەوتكراو قەرزارە
  2019-12-05       1462       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی لێدوانەكەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم هەشت موچەی تەواو و ٣٤ موچەی پاشەكەوتكراو قەرزارە.

ئاوێنه‌: د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: حكومەتی هەرێم ١٢ موچەی ساڵی ٢٠١٦ی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردوەو ١١موچەی ساڵی ٢٠١٧ی بە پاشەكەوتكراوی دابەشكردوەو ١١ موچەی ساڵی ٢٠١٨شی بە پاشەكەوتكراوی دابەش كردووە، كە دەكاتە ٣٤ موچەی پاشەكەوتكراو.

هەروەها ووتیشی: ساڵی ٢٠١٥ حكومەتی هەرێم چوار موچەی موچەخۆرانی دابەش نەكردوەو ساڵی ٢٠١٧ش یەك موچەی تەواوەتی دابەش نەكردوەو لە ساڵی ٢٠١٩شدا وا سێ موچەی تەواوەتی دابەش ناكات، وە كۆی موچە دابەشنەكراوەكان بە تەواوەتی دەكاتە هەشت موچەی تەواوەتی.

ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند: حكومەتی هەرێم هەشت موچەی موچەخۆران قەرزارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×