وەزارەتی دارایی: رۆژی یەكشەممە موچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
  2019-12-05       777       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 8/12/2019 موچەی مانگی نۆی ئەمساڵی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"رۆژی یه‌كشەممە 2019/12/8  موچەی مانگی 2019/9 دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان خەرج دەکرێت."

دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان، یەكەم شوێن دەبن موچەی مانگی نۆی ئەمساڵ وەردەگرن و حكومەتی هەرێمی مانگانە لەڕێگەی داهاتی ناوخۆو ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت موچەی تەواوی فەرمانبەران دابین دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×