بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌وه‌ڵامی
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران‌دا رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵی
هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بدات، ئه‌وا ئه‌مه دواین رۆژ ده‌بێت كه به‌بۆنه‌ی
ساڵیادی شۆڕشه‌كه‌یانه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن.
ئاوێنه: ئه‌و قسانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی یه‌دوڵا جه‌وانی،
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتن كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له یادی چل
ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌دا رایگه‌یاند"ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه یه‌ك فیشه‌ك دژمان بته‌قێنێت وێڕای هه‌مو توانا به‌رگری و
سه‌ربازییه‌كانی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشمان بكه‌نه سه‌ر ئه‌وا ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا
وێران ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌یانسڕینه‌وه."
به‌پێی رۆژنامه‌ی جۆرسه‌لیم پۆست، ئه‌مڕۆ بنامین نه‌ته‌نیاهۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند"من هه‌ڕه‌شه‌كانی رژێمی ئێران پشتگوێ ناخه‌م، له‌هه‌مان كاتیش‌دا
ناكه‌ومه ژێر كاریگه‌ریان."
نه‌ته‌نیاهۆ وتیشی"ئه‌گه‌ر رژێمی ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات و هه‌وڵی
وێرانكردنی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بدات، سه‌ركه‌وتو نابێت و ئه‌مه دواین رۆژیش ده‌بێت
كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشه‌كه‌یه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕێت. ده‌بێت ئێران ئه‌وه له‌به‌رچاو
بگرێت."