وەزیری دارایی: حكومەت بەرپرسیارێتی هەمو موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی موچە لەئەستۆ دەگرێت
  2019-12-05       1815       

نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرباری ئەوەی كە موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی موچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیاریەتی هەمویان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئاوێنە: نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە قسەیەكی وەزیری دارایی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمڕۆی وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا، بڵاوكردەوە.

لە رونكردنەوەكەدا هاتوە"لە چوارچێوەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا ڕۆژنامەنوسێكی بەرێز پرسیاری ئەوەی لە سەرۆكی شاندەكە كرد كە حكومەت سێ موچە قەرزداری موچەخۆرانی كوردستانە، ئاشكرایە مەبەستی ڕۆژنامەنوسە بەرێزەكە "سێ موچەی تەواو بو"  بەڵام سەرۆكی شاندەكە "زانیارییەكەی بۆ ڕاستكردەوە كە سێ موچە نییە بەڵكو موچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و ١٢ مانگی خانەنشینان قەرزدارە. هەروەها نە ڕۆژنامەنوسەكەو نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە موچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون."

نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان وتوشیەتی"هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە."

جەختیشیكردۆتەوە"سەرباری ئەوەی كە موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی موچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیاریەتی هەمویان لە ئەستۆ دەگرێت."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابورییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆكی شاندەكە و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانی بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاشكرا كرد.

لە چوارچێوەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا ڕۆژنامەنوسێكی بەرێز پرسیاری ئەوەی لە سەرۆكی شاندەكە كرد كە حكومەت سێ موچە قەرزداری موچەخۆرانی كوردستانە، ئاشكرایە مەبەستی ڕۆژنامەنوسە بەرێزەكە "سێ موچەی تەواو بو"  بەڵام سەرۆكی شاندەكە "زانیارییەكەی بۆ ڕاستكردەوە كە سێ موچە نییە بەڵكو موچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و ١٢ مانگی خانەنشینان قەرزدارە. هەروەها نە ڕۆژنامەنوسەكە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەكیان بە موچە ناتەواوەكان نەداوە كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون.

بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە. پێتان ڕادەگەیەێنێن، سەرباری ئەوەی كە موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی موچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیاریەتی هەمویان لە ئەستۆ دەگرێت.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×