پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەكۆبونەوەدایە
  2019-12-05       484       

پەرلەمانی عێراق لەكۆبونەوەدایەو دەستی كردوە بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و چەند ماددەیەكی پڕۆژەكەی پەسەندكردوەو هەروەها دەنگیشی دا لەسەر پێشنیارێك سەبارەت بە ناوی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێشنجەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كۆبونەوەی خۆی بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستپێكرد.
بەپێی میدیای عێراقییەكان تا ئێستا چوار ماددەی سەرەتای یاساكەی پەسەندكردوە.

هەروەك لە دانیشتنەكەدا، پەرلەمان دەنگی لەسەر پێشنیارێك سەبارەت بە ناوی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوە كە دیاریكراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان دەقی پێشنیارەكە ئاماژە بە ناردنی ناوەكان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دەكات بۆ پەسەندكردنیان و دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆیان لەماوەی تەنها 15 رۆژدا دەكات.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×