دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چل ساڵه‌ی شۆرشی ئیسلامی ئێران به "چل
ساڵ گه‌نده‌ڵی، چل ساڵ سه‌ركه‌وت، چل ساڵ تیرۆر" ناوده‌بات كه به‌بڕوای ئه‌و
رژێمی ئێران "ته‌نها چل ساڵ شكستی به‌رهه‌مهێناوه."
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سه‌دان هه‌زار ئێرانی له‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی
ئه‌و وڵاته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و یادی چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی وڵاته‌كه‌یان
به دروشمه‌كانی "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، مه‌رگ بۆ ئیسرائیل"و سوتاندنی
ئاڵای ئه‌و دو وڵاته كرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌تویته‌ر
به هه‌ردو زمانی فارسی و ئینگلیزی، چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی به "چل
ساڵ گه‌نده‌ڵی، چل ساڵ سه‌ركوتكردن و چل ساڵ تیرۆر" ناوبرد.
ترامپ نوسیویه‌تی"چل ساڵ گه‌نده‌ڵی، چل ساڵ سه‌ركه‌وت، چل ساڵ تیرۆر،
رژێمی ئێران ته‌نها چل ساڵ شكستی به‌رهه‌مهێناوه."
وتوشیه‌تی"خه‌ڵكی ئێران كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه ره‌نج ده‌كێشن،
شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی رۆشنترن."