بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ئاهەنگێگی هاوسەرگیریدا لە سەقز 11 كەس كوژران
  2019-12-06       1246       

لەئەنجامی تەقینەوەی سیستمی غازی هۆڵێك لەكاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان 11 كەس گیانیان لە دەستداو 38 كەسیش بریندار بون.

ئاوێنە: شەوی رابردو لە هۆڵی "مانگەشەو"ی شاری سەقز لەكاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا، كێشە لە سیستمی غازی هۆڵەكەدا دروست دەبێت بەو هۆیەوە تەقینەوە رودەدات و 11 كەس گیان لەدەست دەدەن كە بەپێی قسەی حسێن خۆش ئیقباڵ، یاریدەدەری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی پارێزگای سنە، پێنج لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و پێنجی دیكەشیان ژنن و كەسەكەی دیكەش پیاوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر لەو روداوەدا 38 كەسی دیكەش بریندار بون كە روانەی نەخۆشخانە كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.








زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×