دو موشەكی كاتیوشا لە بنكەی سەربازیی "بەلەد" لەپارێزگای سەڵاحەدین كەوتنە خوارەوە
  2019-12-06       650       

شەوی رابردو دو موشەكی كاتیوشا لە بنكەی سەربازیی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتنە خوارەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شەوی رابردو دو موشەكی كاتیۆشا لە بنكەی سەربازیی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان لێ نەكەوتۆتەوە.

بنكەی سەربازیی بەلەد هێزەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت و دەكەوێتە دوری 80 كیلۆمەتر لە باكوری بەغدا.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە لەو هێرشە رانەگەیاندوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی سێشەممەی رابردو پێنج موشەك لە بنكەی "عەین ئەسەد" لە پارێزگای ئەنبار كەوتنە خوارەوە كە ئەو بنكەیەش هێزەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت بەڵام هیچ قوربانییەكیان لێ نەكەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×