سبه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه‌
  2019-02-12       528       

بڕیاره‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: میدیای ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی‌ دیموكرات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوكۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كڕیزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد.

هاوكات تاوتوێی هه‌وڵدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ‌و وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌دا ده‌كرێت.

كۆبونه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی‌، دوای سه‌ردانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی وه‌فدی باڵای پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دێت بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیيه‌كانی‌ نێوانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×