رونكردنەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شوفێری تاكسی
  2019-12-06       1223       

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی كە شوفێرەكە وەریدەگرێت رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەداوە هۆكاری دەركردنی ئەو فەتوایە دەگەڕێنێتەوە بۆ زۆربونی روداوی ناشەرعی و جەریمەو تاوانی كۆمەڵایەتی و پرسیاری هاوڵاتیان لەو بارەیەوە، لەبەشێكی فەتوایەكەدا هاتوە: دەرچونی ژن لەگەڵ مەحرەمی خۆیدا هەركاتێك بێت بۆ هەر جێگەیەك بێت دروستە‌و شایستەیە‌و ئەسڵ وایە بەوشێوەیە بێت.

رونیشیكردوتەوە: هەر كاتێك ژنەكە یان شوفێرەكە یان هەردوكیان لە كەوتنە نێو داوی گوناهوتاوان و كاری ناشەرعی لە خۆیان دەترسان، بەهەر هۆیەك بێت، تەنانەت ئەگەر دوای سەركەوتنی ژنەكەش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكە، پێویستە ژنەكە لەگەڵ شوفێرەكە سەرنەكەوێت و داببەزێت، یان شوفێرەكە داوای دابەزینی لێبكات ئەگەر ژنەكە دانەبەزی پێویستە دەمودەست شوفێرەكە دابەزێت‌و نەیگەیەنێت.

لەبەشێكی تری فەتواكەدا هاتوە: پێویستە ژن بەشەوان بەتەنها لەگەڵ شۆفێری نامەحرەم و تاكسی دەرنەچێت، مەگەر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زەروریە، جگە لەوەش پێویستە ژن بەتەنها لەگەڵ شۆفێری نامەحرەم بۆ دەرەوەی شارو دور لەئاوەدانی دەرنەچێت.

لەبارەی ئەو كرێیەشی كە خاوەن تاكسی لەژنی وەردەگرێت، دەڵێت: ئەو پارەیە حەڵاڵە ئەگەر نەكەوتە ناو حەرام یان كارەكەی بەكارنەهێنا بۆ بەدواكەوتنی كاری ناشەرعی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×