نوسینگەی
راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە هێرشێكی ناڕەوا بۆ سەر
كەسایەتی رێواز فایەق دەستی پێكردوەو پۆستێكی دروستكراوی هەژمارێكی نافەرمی لە
ئینستاگرام كراوەتە كەرەستەو ئامڕازی ئەو هێرشەو هەڵمەتەكەش پەیوەندیدارە بە
نزیكبونەوەی وادەی ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی.
ئاوێنە: لەدوێنێ(پێنجشەممە)وە،
وێنەی پۆستێكی ئینستاگرام كە دراوەتە پاڵ رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان لە تۆڕە
كۆمەڵایەتییەكان دەستاودەستی پێدەكرێت و كاردانەوەی دژ بە ناوبراو بەدوای خۆیدا
هێناوە.
پۆستەكە تێیدا
وێنەی شێرێك دانراوەو لەگەڵی نوسراوە "شێر ئاوڕ لە حەپە حەپی سەگ ناداتەوە."
ئێوارەی ئەمڕۆ
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لەو بارەیەوە لە رونكردنەوەیەكدا
رایگەیاند" له دوێنێوه له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هێرشێكی ناڕه‌واو ناجۆر ده‌كرێته سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستێكی دروستكراوی
هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له ئینستاگرام كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته
ناڕه‌وایه، كه هه‌ركه‌س له نزیكه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان بناسێت له‌وه
تێده‌گات كه ئه‌مجۆره وتانه دوره له ئاكارو بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه، ئێمه
له‌وه تێده‌گه‌ین ئامرازه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندی به نزیكبونه‌وه‌ی
هاتنی پڕۆژه یاسای چاكسازی-ه‌وه هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات په‌یوه‌ندیداریشه
به نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان."
نوسینگەكە
وتوشیەتی"لێره‌وه به هه‌مو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان
خاوه‌نی دو پێگه‌ی فه‌رمییه له تۆڕه‌كانی "تویتهرو فه‌یسبوك" كه
راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هاوكات به
مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین له‌مه‌ودوا رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و سایت و پێگانەی
سۆشیاڵ میدیا بگرینەبەر."
دەقی
رونكردنەوەكە...
رونكردنه‌وه‌یه‌ك
له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
له دوێنێوه له‌چه‌ند
سایت و پێگه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی ناڕه‌واو ناجۆر ده‌كرێته
سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پۆستێكی دروستكراوی هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له ئینستاگرام
كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه، كه هه‌ركه‌س له نزیكه‌وه
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان بناسێت له‌وه تێده‌گات كه ئه‌مجۆره وتانه دوره له
ئاكارو بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین ئامرازه‌كانی پشت
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندی به نزیكبونه‌وه‌ی هاتنی پڕۆژه یاسای چاكسازی-ه‌وه
هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات په‌یوه‌ندیداریشه به نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی
ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لێره‌وه به هه‌مو
لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاوه‌نی دو پێگه‌ی فه‌رمییه له
تۆڕه‌كانی "تویتهرو فه‌یسبوك" كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه
سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هاوكات به مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین له‌مه‌ودوا رێكاری یاسایی
به‌رانبه‌ر ئه‌و سایت و پێگانەی سۆشیاڵ میدیا بگرینەبەر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٦-١٢-٢٠١٩