"بەرهەمی‌ نەوتی‌ عێراق بەهەرێمی‌ کوردستانەوە زیاتر له‌ 4 ملیۆن بەرمیله‌ لەرۆژێکدا"
  2019-12-06       1228       
سامر غەزبان

وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق ڕیده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی‌ پابه‌نده‌ به‌بڕیاری‌ ئۆپیك بۆ سەقامگیر هێشتنەوەی‌ بازاڕی‌ نەوت‌و ئاشكراشی‌ ده‌كات كه‌ بەرهەمی‌ نەوتی‌ عێراق بەهەرێمی‌ کوردستانەوە زیاتر له‌ 4 ملیۆن بەرمیله‌ لەرۆژێکدا.

ئاوێنه‌: سامر غەزبان، وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق له‌وتارێكیدا كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ له‌کۆبونەوەی‌ وەزیرانی‌ رێکخراوی‌ ئۆپیک لەڤیەننا پێشكه‌شیكرد ڕایگه‌یاند، بەرهەمی‌ نەوتی‌ عێراق بەهەرێمی‌ کوردستانەوە 4 ملیۆن‌و 513 هەزار بەرمیلە لەرۆژێکدا.

دوپاتیشیکردەوە کە عێراق پابەندی‌ بڕیاری‌ ئۆپیکە لەپێناو سەقامگیر هێشتنەوەی‌ بازاڕی‌ نەوت، دەشیەوێت بازاڕی‌ نەوت سەقامگیر بێت، ئەوەشە وایکردوە ئاستی‌ هەناردەی‌ دیاریکراو بێت.

سامر غەزبان وتیشی‌، "وەزیرانی‌ وڵاتانی‌ هەناردەکاری‌ نەوت لەئۆپیک‌و هاوپیەمانیەکانیان هیواخوازن بگەنە رێککەوتنێکی‌ نوێ کە سەقامگیرییەکی‌ باشتر لەبازاڕی‌ جیهانیی‌ نەوت بهێنێتە کایەوەو دڵەراوکێی‌ بەرهەمهێن‌و بەکارهێنەرانیش کەم بکاتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×