2019-12-06   495     
بهپێی ئامارێكی نوێی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە تا ئێستا 460 کەس کوژراونو 20 هەزار کەسی دیکەش برینداربون.
ئاوێنه: عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق بهمیدیا عێراقییهكانی راگەیاندووه، تائێستا کۆی گشتی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایەی عێراق گەیشتوەتە 460 کەسو برینداربونی زیاتر لە 20 هەزار کەس.
ئهوهشی خستهڕو كه لەخۆپیشاندانەکاندا 2650 کەس دەستگیرکراونو دواتر زۆربەیان ئازادکراون، بەڵام تائێستا 160 کەس لەزیندانەکاندا ماون.
بهپێی ئامارهكهی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، چارەنوسی 23 کەس بەنادیاری ماوەتەوەو دۆسییەکانیان رادەستی داواکاری گشتی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.