وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: سزای‌ ئەو بەرپرسە عێراقیانه‌ ده‌ده‌ین كە لەگەندەڵییەوە تێوەگلاون‌
  2019-12-06       1841       
مایك پۆمپیۆ
پاش سزادانی‌ چوار به‌رپرسی عێراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سزای‌ هەمو ئەو بەرپرسەی عێراقیانه‌ ده‌ده‌ن كە لەگەندەڵییەوە تێوەگلاون‌.

ئاوێنه‌: مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له‌تویتێكدا نوسیوه‌یه‌تی‌، "ئێمە دەسەڵاتە یاساییەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەمو ئەو بەرپرسانەی عێراق كە لەگەندەڵیەوە تێوەگلاون‌و خێرو بێری گشتی وڵاتەكە دەدزن".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "سزا بەسەر ئەو بەرپرسانەشدا دەسەپێنین كە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بەئامانج دەگرن، پێویستە بەرپرسە حكومی‌و سیاسییەكان عێراق پیش هەمو شتێك بخەن".

ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزایان به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاندووه‌،  كه‌ پێكهاتون له‌قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق، له‌یس خزعه‌لی برای،  خه‌میس خه‌نجه‌رو حسێن فالح عه‌زیز لامی.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ هۆكاری‌ سزادانی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ تێوه‌گلانیان له‌گه‌نده‌ڵیی‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×