یەكێتی ئەوروپا: روداوەكانی شەوی رابردوی بەغدا تاوانی كوشتنن
  2019-12-07       606       

مارتن هۆس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لەعێراق، ئەمڕۆ شەممە، هێرشی چەكدارانی نەناسراو بۆ سەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی خەلانی و نزیك پردی سنك لەبەغدا بە "تاوانی كوشتن" ناوبردو دەشڵێت، ئەو روداوانە جێی نیگەرانی قوڵن.

ئاوێنە: شەوی رابردو لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری نەناسراوی دەمامكدارەوە لە گۆڕەپانی خەیلانی و نزیك پردی سنك لە بەغدا تەقە لە خۆپیشاندەران و هەروەها هێزە ئەمنییەكان كراوەو بەپێی میدیا عێراقییەكان 21 كەس كوژراون و 123 كەسیش بریندار بون.

مارتن هۆش لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەوەی دوێنێ لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت رویدا، تاوانی كوشتنە.

وتوشیەتی"توڕەین و هەست بە نیگەرانییەكی قوڵ دەكەین سەبارەت بەو تاوانانەی كوشتن كە شەوی رابردو دژ بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام درا لەلایەن چەند چەكدارێكی تاوانكارەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×