دەربەندیخان: پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت
  2019-02-12       447       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت، ئاماژەبەوە دەكات دەستیش بەسەر سێ‌ جۆری كلاشینكۆفدا گیراوە.


ئاوێنە: بەیانی ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند دەشڵێت " لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای دەربەندیخان شەڕو ئاژاوە دروست دەبێ و دوای ئاگادارکردنەوە، هێزەکانی پۆلیسی هەوارە بەرزە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دەستیشدەگرن بەسەر سێ چەکی جۆری کڵانشیکۆف و سێ مەغزەن و نەوەد فیشەکدا".

 

دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیس

بنکەی پۆلیسی هەوارە بەرزە پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەکات


هێزەکانی بنکەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکەن.


لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو بنەماڵە لە قەزای دەربەندیخان شەڕو ئاژاوە دروست دەبێ و دوای ئاگادارکردنەوە، هێزەکانی پۆلیسی هەوارە بەرزە دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دەستیشدەگرن بەسەر سێ چەکی جۆری کڵانشیکۆف و سێ مەغزەن و نەوەد فیشەکدا.


لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی ٤۳۱ لەیاسای سزادانی عێراقی ئەو تۆمەتبارانە ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×