سەرایا سەلام هەڕەشەی وەڵامدانەوەی بۆردومانكردنی ماڵی سەدر دەكات
  2019-12-07       1416       

گروپی چەكداری سەرایا سەلام، سەربە موقتەدا سەدر، لەبەرامبەر بۆردومانكردنی ماڵەكەی سەدر لە ناوچەی "حەنانە"ی لە نەجەف لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، هەڕەشە دەكات و دەڵێت، هەر لایەنێك لەو هێرشەوە گلابێت وەڵامێكیان بۆی دەبێت كە كەس چاوەڕێی ناكات.

ئاوێنە: گروپی چەكداری سەرایا سەلام، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو بۆردومانەی ئەمڕۆ بۆ سەر ماڵی موقتەدا سەدر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە خۆی لەخۆیدا مەترسییەكی جددیە نەك ئاماژەی مەترسی بێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئێمە لەكاتێكدا داوای دانبەخۆدا گرتن دەكەین، رایدەگەیەنین كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و ئەگەر تێوەگلانی هەر لایەنێك لەو هێرشەدا سەلما، وەڵامێكی وامان بۆی دەبێت كە هیچ كەس چاوەڕوانی نەكردبێت، بەهیچ شێوەیەك لەم هێرشە بێدەنگ نابین و هیچ نیشتمانێك بەبێ "ئالی سەدر" بونی نییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×