. شەپۆلی بارانبارین تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
  2019-12-07       617       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە، بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، شەپۆلێكی باران و بەفربارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی گرتۆتەوە و بارانبارینیش بەردەوامە.

ئاوێنه‌: كەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە، بەشێوەیەك لە هەولێر ٥ پۆینت ١٦ و لە سلێمانی ٣ پۆینت و لە كەركوك ٣ پۆینت ٣ و لە دهۆك ١ پۆینت ١١ و لە هەڵەبجە ٢ پۆینت باران باریوە، بەپێی راگەیەنراوەكە زۆرترین بڕی باران لە سنوری پارێزگای هەولێر بووە.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە، لە حاجی ئۆمەران ٢٠ سانتیمەتر بەفر باریوە، لە لوتكە چیاكانی حەسەن بەگ و حەسارۆست و كۆڕەك و برادۆست و چەند ناوچەیەكی تریش بە رێژەی جیاواز جیاواز بەفر باریووە، تا ئێستاش بارانبارین لە سەنتەری شارەكان بەردەوامە و پێشبینیش دەكرێت ئەو شەپۆلی بارانبارینە تا رۆژی چوار شەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×