خوێندکاران لە تاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
  2019-12-07       944       
لە تارانی پایتەختی ئێران بەمەبەستی پرۆتستۆکردنی بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەکاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانی تاران دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بەنزین، چەندین گردبوونەوە ئەنجامدرا.

ئاوێنه‌: خۆپیشاندەران دروشمەکانی ''نان، کار، ئازادی، ئیدارەی شورا''، خەباتی ئێران، عێراق، لوبنان، چیلی و فەڕەنسا وەک یەکن” و”شەقامەکان بوونە گۆمی خوێن، بەسە بۆ فشار بەرزکرابوونەوە.

لەم نێوەندەدا خێزانی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی پێشووی دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بەنزین دەستگیرکرابوون، لەبەردەم گرتووخانه‌ی ئەڤین لە تاران گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی کەسوکاریان دەکرد.

جگه‌ له‌وه‌ش خوێندکاران داوای ئازادکردنی بەندکراوە سیاسییەکانیان دەکرد.

لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکاندا لەنێو زانکۆی تاران، بەمەبەستی رێگرییکردن لە هاتنە دەرەوەی خوێندکاران لە زانکۆکە و یەکگرتنیان لەگەڵ هاووڵاتییان کە لەدەرەوە چاوەڕێیان دەکردن، رێوشوێنی ئەمنیی توند لەبەردەم زانکۆی تاران لەسەر شەقامی ئینقیلاب گیرابوویە بەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×